ئه‌نجامی جه‌وله‌ی دووه‌می کۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م +وێنه
له یاری یه‌که‌م دا هه‌ڵبژارده‌ی کرواتیا سه‌رکه‌وتنی بۆ قۆناغێ دووه‌م مسۆگه‌ر کرد دوای بردنه‌وه‌ی له هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا به ئه‌نجامی 2-1
وه هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا له‌ئه‌نجامی چه‌ند هه‌ڵه‌و بۆشاییه‌ک له هێڵی به‌رگری دوو گۆڵێ لێ تۆمار کرا گۆڵه‌کان دارۆ سێنا و ئێڤیکا ئۆلچ له خوله‌که‌کانی 24-62 تۆماریان کرد وه لۆکاس پۆدۆلسکی تاکه گۆڵی ئه‌ڵمانیای به‌ر له 11 خوله‌ک له کۆتایی یاریه‌که تۆمارکرد
وه له کۆتایی یاریه‌که یاریزانی ئه‌ڵمانی شڤان شتایگه‌ر کارتێکی سوریراسته‌وخۆی وه‌رگرد دوای ده‌ستدرێژیکردنه‌سه‌ر یاریزانێک و ئه‌رکی ئه‌ڵمانیای قورس‌تر کرد
له یاری دووه‌مدا هه‌ڵبژارده‌ی نه‌مسا به‌رامبه‌ر بوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی پۆلندا له دوا ساته‌کانی یاریه‌که له سه‌ره‌تاو له خوله‌کی 30 دا رۆجێر گوێرۆ گۆڵی پێشکه‌وتنی بۆ پۆلندا تۆمارکرد و خاوه‌ن یاریگای بێ هیواکرد له مانه‌وه له پاڵه‌وانیه‌تیه‌که به‌ڵام له ساته‌کانی کۆتاییدا هه‌ڵبژارده‌ی نه‌مسا لێدانێکی سزایان بۆ ژمێردراو ئیڤیکا ڤاستیک توانی له خوله‌کی 90-+3 دا گۆڵی به‌رامبه‌ر تۆمات بکات
ئه‌نجامی ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه
| کرواتیا | 6 خاڵ |
| ئه‌ڵمانیا | 3خاڵ |
| پۆلندا | 1خاڵ |
| نه‌مسا | 1خاڵ |
ئه‌مه‌ش چه‌ند وێنه‌یه‌کی یاریه‌کان
کرواتیا- ئه‌ڵمانیا






نه‌مسا-پۆلندا






