به‌دڵنیایی دانیال ئه‌لڤێس که‌ته‌لۆنیه

رۆژنامه‌ی سپۆرتی که‌ته‌لۆنی هه‌واڵێکی بڵاوکرده‌وه سه‌باره‌ت به دانیال ئه‌لڤێس وکاتی ئه‌وه هاتوه که هه‌رێمی ئه‌نده‌لوس به‌جێ بهێڵێت که خۆشترین 5 ساڵی رابردووی به‌سه‌ربرد
له لێدوانێکی دا ئه‌لڤێس رایگه‌یاند که‌وا کاتی به‌جێهێشتنی یانه‌که‌مه‌و من له‌به‌ر پاره یانه‌که‌م جێناهێڵم به‌ڵکو ده‌مه‌وێت نازناو به‌ده‌ستبێنم.وه رۆژنامه‌ی سپۆرت ئه‌و لێدوانه‌ی بۆ ئه‌وه گه‌رانده‌وه که نایه‌وێت وه‌کو هه‌ریه‌ک له رامۆس و پابتێستا بکات که له‌به‌ر پاره رویانکرده یانه‌ی ریال مه‌درید
وه رۆژنامه‌ه وتی له‌نێوان هه‌موو یاه‌کان ئه‌لڤێس بۆنکردنی له‌گه‌ڵ به‌رشلۆنه هه‌ڵبژارد ..وه شایه‌نی باسه هیچ هه‌واڵێکی ره‌سمی نیه له‌م باره‌یه‌وه نه‌له یانه‌ی به‌رشلۆنه و نه له‌لایان ناوبراوه‌وه ..وه رۆژنامه‌که هۆی ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌وه گه‌رانده‌وه که یاریزان نایه‌وێت به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هانده‌ران به‌شێوه‌یه‌کی خراپ بێت
