دۆرانه‌کان به‌رده‌وامه0به‌رشه2-3مایۆرکا)

یاری نێوا به‌رشلۆنه ومایۆرکا له جه‌وله‌ی 37 ی خولی ئیسپانی کۆتایی پی هات به بردنه‌وه‌ی یانه‌ی مایۆرکا به ئه‌نجامی 2-3 وه ئه‌مه دوایین یاریه بۆ به‌رشه له یاریگای خۆی له وه‌رزی ئه‌مساڵدا
که سه‌ره‌تاوه تۆپ له‌ژێر قاچی یانه‌ی به‌رشلۆنه بوو یاریه‌که له‌ناوه‌راستدا به هێمنی ده‌ستی پێ‌کرد ه له کۆرنه‌یه‌کدا مایۆرکا تۆپێکی ئاراسته‌ی گۆڵ کرد به‌ڵام پینتۆ دوری خسته‌وه و کۆنترۆڵی تۆپ له‌ژێر قاچی به‌رشلۆنه بوو وه باشتریش ده‌بینرا
له تۆپێکی ترسناکدا ئیتۆ له‌گه‌ڵ گۆڵچی مایه‌وه به‌ڵام ه‌یتوانی گۆڵ تۆمار بکات و مایۆرکاش وه‌ڵامی دانه‌وه به تۆپێکی به‌هێز به‌ڵام پینتۆ توانی کۆنترۆڵی له‌سه‌ر بکات و گۆڵی یه‌که‌می به‌رشلۆنه له‌رێگای هێنریه‌وه کرا له خوله‌کی 17 یگێمی یه‌که‌می یاریه‌که
یاریه‌که هێمن بووه‌وه له گه‌ل بونی چه‌ند هێرشێکی که‌م بۆ هه‌ردوو یانه وه گێمی یه‌که‌م به ئه‌نجامی 1-0 بۆ به‌رشه کۆتایی هات
گێمی دووه‌م
له سه‌ره‌تاوه رێژارد گۆرانکاریه‌کی کرد به هاتنه‌ناوه‌وه‌ی بۆیان ودانیشتنی دیکۆ و هێرشه‌کانی به‌رشلۆنه به‌رده‌وام بوو تا ئیتۆ توانی له هێرشێکدا گۆڵی دووه‌م بۆ به‌رشۆنه تۆماربکات
گۆرانکار دووه‌م کرا با دانیشتنی میسی و هاتنه‌ناوه‌وه‌ی گیۆڤانی وه له‌لیدانێکی کۆرنه‌دا مایۆرکا گۆڵی یه‌که‌می خۆی تۆمار کرد
هێرشه‌کانی مایۆرکا به‌رده‌وام بوون دوای سێ خوله‌ک توانیان گۆڵی دووه‌م و به‌رامبه‌ر تۆماربکه‌ن هێرش له‌ولاو له‌ولا به‌رده‌وام بوو به‌ڵام بێ لێکه‌وتنه‌وه‌ی گۆڵ و ئیدمیلسۆن کارتی زه‌ردی دووه‌می وه‌رگرت و له‌یاریه‌که ده‌رکرا
وه له کۆتایی یاریه‌که‌و له خوله‌کی 4ی زیادکراو مایۆرکا گۆڵی سێیه‌می تۆمارکردو یاریه‌که‌ی هه‌ڵگه‌رانده‌وه