بۆنده‌کانی به‌رشلۆنه له‌م هاوینه‌دا

بۆنده‌کانی ئه‌م هاوینه زۆر قه‌ڵه‌باڵگ ده‌بێت ..ئه‌و لیسته‌ی له‌ده‌ستی به‌رشلۆنه‌دایه بۆ هاوینی ئه‌مساڵ خۆی له 40 یاریزان بینیوه‌ته‌وه که گفتوگۆ ده‌کرێت ده‌رباره‌یان بۆ بۆند کردن له‌گه‌ڵیاندا
به‌رشلۆنه نایه‌وێت په‌له بکات له بۆنده‌کاندا هه‌روه‌ک وه‌رزی رابردوو رویدا..به‌ڵام ده‌یه‌وێت یاریزانی تازه بهێنیته یانه‌که‌ی که ویستی کێبرکێیان هه‌بێت و ئاره‌زوی به‌ده‌ستهێنانی نازناو بکه‌ن...ئێستا ئه‌وه‌ی گرنگی زۆری پێ ده‌درێت هێڵی به‌رگریه که ته‌واوی ئه‌م وه‌رزه ده‌ناڵێنێت به‌تایبه‌تی باڵی راست که ئۆلیگوێر وزامبرۆتان که ئاستی خۆیان پێشکه‌ش ناکه‌ن و زۆرجار پۆیۆل له‌جێگه‌یان یاری ده‌کات
ناوه ویستراوه‌کان بۆ وه‌رزی داهاتوو
1-دانێل ئه‌لڤێس: زۆرترین گنگیه‌کانی به‌رشه‌یه به‌ڵام کێشه‌که به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌که‌یه‌تی و پێداگرتنی یانه‌ی ئیشبیلیه‌یه
2-فلیپ لام: له‌وانه‌یه له وه‌رزی داهاتوو له به‌رشه ببینرێت چونکه تا ئێستا بۆنده‌که‌ی تازه نه‌کردۆته‌وه له‌گه‌ڵ به‌یار مونیغێ ئه‌ڵمانی و له‌توانایدایه ئاستی باش له‌گه‌ڵ به‌رسا پێشکه‌ش بکات
3-لوسیۆ:هێڵی به‌رگریه‌و ه‌کێکه له‌ناوه ده‌سنیشانکراوه‌کان
4- کۆلۆچینی:ئه‌م نوه پێش دوو رۆژ بڵاو بۆوه‌و بۆند کردن له‌گه‌ڵیدا ئاسانه
5-گارای: به‌رگریکاری راسینگ و چه‌ند هه‌واڵێک هه‌بوو ده‌رباره‌ی رێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵیدا له دوومانگی رابردوو
6-کیتا:یاریزانی ئیشبیلیه‌و ئاستێکی باش پێشکه‌ش ده‌کات
7-بۆلسن :به‌رگریکاری ئیشبیلیه به‌ڵام کێشه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌لڤێس وکیتا ئه‌وه‌یه که به‌رێوبه‌رایه‌تی یانه‌که داوای بره پاره‌یه‌کی زۆر ده‌کات
8- فابریگاس:ته‌نها داواکراو نیه به‌ڵکو خه‌ونێکه بۆ هانده‌رانی به‌رشه بۆ گه‌رانه‌وه‌ی ڤابریگاس بۆ یانه‌که‌ی جارانی که به‌جێی هێشت و ته‌مه‌نی بچووک بوو و ئێستاش له‌باشترین یاریزانانی هێڵی ناوه‌راسته له خولی ئینگلیزی
9-بیلال ریبێری:بێده‌چێت بۆند کردن له‌گه‌ڵی ئه‌سته‌م بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌باشترین یاریزانانی به‌یار مونیغه به‌ڵام گفتوگۆی فه‌رباره‌وه ده‌کرێ
10-که‌ریم بنزێمه:هێرشبه‌ری لاوی فه‌ره‌نسی و باشترین هێرشبه‌ر له خولی فه‌ره‌نسی به‌ڵام دوا هه‌واڵه‌کان راده‌گه‌یێنن که سه‌رۆکایه‌تی یانه‌که دوپات ده‌کاته‌وه که بنزێمه بۆ وه‌رزێکی تر له‌یانه‌که ده‌مێنێته‌وه
ته‌نها ئه‌م ناوانه نین به‌ڵکو چه‌ندین ناوی ترن که‌هێشتا بڵاو نه‌کراونه‌ته‌وه و له‌ژێر گڤتوگۆدایه