ده‌رچوون به‌سه‌ربه‌رزی(هۆکاره‌کانی دۆدان)

به‌ڵی ئه‌و ئاسته به‌هێزه‌ی به‌رشلۆنه پێشکه‌شی کرد شایه‌نی ئه‌وه‌یه هانده‌ران له یانه‌که‌یان رازیبن که بۆ یه‌کساتیش نه‌وه‌ستا..به‌ڵام پرسیاره گرنگه‌که ئه‌وه‌یه؟ بۆ به‌رشلۆنه‌دۆرا؟؟!! بۆمانجسته‌ر بردیه‌وه؟؟!!
زۆر ئاساییه هه‌رکه‌سه‌و بۆچونێکی تایبه‌تی هه‌یه به‌ڵام ئه‌و 90 خوله‌که‌ی یاریه‌که راست ده‌گێرێته‌وه که خۆشه‌ویستانی به‌رشلۆنه بێزارده‌کات..رێکارد هیچ شتێکی پێشکه‌شنه‌کرد به‌رامبه‌ر مانجسته‌ر به‌ڵکو هیچ چاره‌یه‌کی به‌ده‌سته‌وه نه‌بوو بۆکێشه‌کان..وه ئه‌و ئاسته به‌هێزه‌ی به‌رشه پێشکه‌شی کرد بریتیه له هه‌وڵی یاریزانان و گیان فیدایی خۆیان ...
ئه‌گه‌ر که‌مێک به‌بیر خۆمانی بێنینه‌وه یاری کۆتایی خولی پاڵه‌وانانی ئه‌وروپای 2006 به‌رشلۆنه-ئارسنال ئه‌وکاته رۆناڵدینۆ هه‌موو شتێکی پێشکه‌شی به‌رشه ده‌کرد و له‌گه‌ڵ یاریده‌ده‌رێکی زیره‌کی رێکارد له‌و کاته‌دا هۆڵه‌ندی تێن کات که ئێستا له‌که‌ڵ گراند چیلسی به‌ره‌و ئه‌نجامی به‌رچاو ده‌به‌ن .ئایا؟ئه‌وه ئه‌وه ده‌گه‌ێ که رێکارد له‌سه‌ره‌تاوه هیچ چاره‌یه‌کی به‌ده‌سته‌وه‌نه‌بوه و به‌ڵکو ته‌نها کۆششی یارییزانان و یاریده‌ده‌رێکی به‌توانابووه که یارمه‌تی داوه ..یا به‌پێچه‌وانه‌وه رێکارد راهێنه‌رێکی به‌توانایه به‌ڵامیاریزانان ئاستیان باش نیه...
لێره‌دا ده‌وه‌ستین چونکه ناتوانین بڵێین رێکارد راهێنه‌رێکی سه‌رکه‌وتوو نیه له‌به‌ر ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی به‌ده‌ستیهێناوه له‌گه‌ڵ به‌رسا.. به‌ڵام به‌ڵگه‌کان ده‌سه‌لمێنن که رێکارد له‌لایه‌نی ته‌کتیکیه‌وه سه‌رکه‌وتوو نیه‌و هۆی دۆرانی به‌رشه‌یه به‌رامبه‌ر مانجسته‌ر ..
به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه له‌لایان فێرگسۆنه‌وه رویدا و توانی به بیرێکی ونه‌ری یاریه‌که کۆتاییپێ بێنێت له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیی و به‌شێوه‌یه‌کی ته‌کتیکی له رێکاردی برده‌وه ...