خه‌ونی مۆسکۆ له ئۆلترافۆرد کۆتایی پێ دێت

یانه‌ی مانجسته‌ر توانی سه‌رکه‌وێت بۆ یاری ۆتایی خولی پاڵه‌وانانی ئه‌وروپا دوای سه‌که‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی به‌رشلۆنه له‌یاری گه‌رانه‌وه‌ی چوارگۆشه‌ی زێرینی خولی پاڵه‌وانانی ئه‌وروپا
یانه‌ی میوان (به‌رشلۆنه) له‌سه‌ره‌تاوه به به‌هێزی یاری ده‌ستپێکردو له خوله‌کی یه‌کدا لێدانێکی راسته‌وخۆی بۆ ژمێردرا له‌سه‌ر هێڵی سزای مانجسته‌ر و له‌لایان میسیه‌وه جێبه‌جێکرا به‌ڵام به‌ر هێڵی به‌رگری که‌وت
هێرشی به‌رشلۆنه نه‌وه‌ستا تا له یه‌که‌م هێرشی یانه‌ی میواندار له هه‌ڵه‌یه‌کی هێڵی به‌رگری تۆپ که‌وته ژێرقاچی پۆل سکولس و له‌تۆپێکی دورو به‌هێزدا گۆڵێکی جوانی تۆمارکرد له‌خوله‌کی 14
ئه‌س‌تێره جیهانی میسی خه‌ریک بوو گۆڵی به‌رامبه‌ر تۆماربکات کاتێک له براون و ویس ده‌رباز بوو تۆپێکی ئاراسته‌ی گۆڵ کرد به‌ڵام بۆ ده‌ستی ڤاندێرسار
وه‌ڵامی ئه‌م هێرشانه له خوله‌کی 21دابوو کاتێک رۆناڵدی تۆپێکی جوانی دا به پارک و ئویش لێدانێکی ئاراسته‌ی گۆڵ کرد به‌ڵام بۆ ده‌ره‌وه
به‌رشلۆنه هێرشه به‌رفهراوانه‌کانی ده‌ستپێکد و له سه‌رێکدا میلیتۆ خه‌ریکبوو گۆڵی به‌رامبه‌ر تۆمار بکات و گێمی یه‌که‌مبه ئه‌نجامی 1-0 بۆخاوه‌ن یاریگا کۆتایی پێهات
گروتینی گێمی دووه‌م که‌متر نه‌بوو و له خوله‌کئ 54دا ئه‌بیدال به‌رشلۆنه‌ی له گۆڵی دووه‌م رزگارکرد
بۆ چالاک کردنی هێرشبه‌ران راهێنه‌ر فرانک رێکارد گۆرانکاری یه‌که‌می کرد به هاتنه‌ناوه‌وه‌ی هێنری و دانیشتنی ئینێستا له خوله‌کی 60 دا
به‌رشلۆنه هه‌وڵی تۆمارکردنی گۆڵی به‌رامبه‌ری ده‌دابۆ ئه‌وه‌ی بیگه‌ێنێته یاری کۆتایی و میسی له‌چه‌ند یاریزانێک ده‌رباز بوو له‌ناو هێڵی سزا به‌ڵام هێڵی به‌رگری تۆپه‌که‌یان دوورخسته‌وه
له یه‌که‌م ده‌رکه‌وتنیدا هێنری تۆپێکی سه‌ری ئاراسته‌ی گۆڵکر و ڤاندێرسار نه‌یهێشت گۆڵ بهه‌ژێنێت و دووباره هێنری هاته‌ه‌لێدانێکی تری ئاراسته‌ی گۆڵ کرد به‌ڵام دووباره ڤان دێر سار ئاماده‌بوو
به‌رشلۆنه هه‌وڵی زۆری‌دا بۆ یه‌کسانکردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌که و له دواساته‌کانی یاریه‌که لێدانێکی راسته‌وخۆ بۆ به‌رشه گیرا و هه‌موو یاریزانانی به‌رشه‌ئاماده‌بوو ن بۆ لءدانێکی سه‌ر به ڤاڵسێس ه‌وه به‌ڵام هێڵی به‌رگری دوری خسته‌وه و به‌رشلۆنه له جامه‌که چوه ده‌ره‌وه و ئه‌مساڵیش به‌ده‌سستبه‌تاڵی مایه‌وه ...