کاری به‌رشه له لیگادا ته‌واو

یاری نێوان هه‌ردو یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ لاکه‌رۆنیا و به‌رشه‌لۆنه له یاریه‌کانی خولی ئیسپانی به بردنه‌وه‌ی یانه‌ی لاکه‌رۆنیا به دوو گۆڵی خاوێن کۆتا هات و به‌و جۆره‌ش به‌رشه‌لۆنه ئه‌و هیوایه‌ی نه‌ما که بردنی لالیگای ئیسپانی بێ
یاریه‌که له‌یاریگای دیپۆر دا به‌ڕێوه چوو له‌هه‌فته‌ی 34یـ خولی ئیسپانیدا ، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه یانه‌ی خاوه‌ن یاریگا به‌هێزتر ده‌رکه‌وتن و ده‌ستیان به‌سه‌ر یاریدا گرت به‌ڵام گێمی یه‌که‌م به بێ گۆڵ کۆتا هات وه‌له‌گێمی دوه‌مدا یانه‌ی لاکه‌رۆنیا توانیان له ڕێی یاریزان ڕۆدریگێزه‌وه له‌خوله‌کی 55دا گۆڵی یه‌که‌میان تۆمار کرد پاش پاسێکی جوان له‌لایه‌ن لافیته‌ی هاوڕێیه‌وه، وه گۆڵی دوه‌میش له‌خوله‌کی 77دا تۆمار کرا له‌لایه‌ن یاریزان پابلۆ ئامۆا وه تۆمار کرا، یاریه‌که‌ش هه‌ربه‌و جۆره کۆتای هات.
یاریگا