جه‌نگی یه‌که‌م ... هه‌موی بۆ به‌رشه به‌س بێ گۆڵ

له یاری چونی چوارگۆشه‌ی زێرینی خولی پاڵه‌وانانی ئه‌وروپا له یاریگای به‌رشلۆنه هه‌ردوو یانه‌ی به‌رشلۆنه و مانجسته‌ر یۆایتد به‌رامبه‌ر بوون به‌بێ گۆڵ
سه‌ره‌تای گێمی یه‌که‌می یاریه‌که بۆ ئینگلیز بوو به‌ژماردنی لێدانێکی سزا بۆیان به‌ڵام رۆناڵدۆ له جێبه‌جێکردنی سه‌رکه‌وتوو ه‌بوو و تۆپه‌که بۆ ده‌ره‌وه و دڵی هانده‌رانه به‌رشه‌ی خۆشکرد
دوای ئه‌وه یانه‌ی به‌رشلۆنه خۆی گرته‌وه و به‌ته‌واوی کۆنترۆڵی گێمی یه‌که‌می کرد له گه‌ڵ بوونی چه‌ند هێرشێکی ترسناک به‌ڵام به‌بێ تۆمارکردنی گۆڵ
گێمی دووه‌می یاریه‌که به‌هه‌مان شێوه کۆنترۆڵی یاریه‌که به‌شێوه‌یه‌کی گه‌وره بۆ به‌رشه تا راده‌ی 65% به‌ڵام به‌بێ هه‌ژاندنی گۆڵئ ڤان دێر سار>هه‌ربۆیه رێکارد چه‌ند گۆرانکاریهکهی ئه‌نجامدا به هاتنه‌ناوه‌وه‌ی بۆیان و دانیشتی میسی ،وه‌میسی داوای ماه‌وه‌ی کرد به‌ڵام رێکارد سوربوو له‌سه‌ر بریاره‌که‌ی به‌م شێوه‌یه که‌مێک هێڵیی به‌رگری مانجسته‌ر ئیسراحه‌ت تر بوون له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تا کۆتایی یاریه‌که‌ش ته‌نانه‌ت رۆنیش له به‌رگریدابوو
گۆرانکاریهکهی بۆیان هیچ له یاریه‌که‌ی نه‌گۆری بۆیه رێکارد گۆرانکاری دووه‌می کرد به هاته‌ناوه‌وه‌ی هێنری و دانیشتنی دیکۆ که یاریه‌کی زۆر جوانی پێشکه‌شکرد
هێمری به‌لای که‌مه‌وه دوو تۆپی به‌هێزی ئاراسته‌ی گۆڵ کرد یه‌که‌میان له‌ده‌ره‌وه‌ی هێڵی سزا که زۆر به‌زه‌حمه‌تی گۆڵچی هه‌ڵیدایه‌ده‌ره‌وه دووه‌میش له لێدانێکی راسته‌وخۆ که دووباره ڤاندێر سار ئاماده‌بوو
هه‌روه‌ها مارکێس کارتێکی زه‌ردی وه‌رگرد که به‌ژداری نه‌کردنی له یاری گه‌رانه‌وه دوپاتکرده‌وه و وا بریاره پۆیۆل له جێگای یاری بکات