به‌رشه و ئه‌نجامی ئه‌م وه‌رزه به‌رامبه‌ر مان
دووباره یانه مانجسته‌ر یۆنایتدی ئینگلیزی گه‌رایه‌وه ناو یاریگای به‌رشلۆنه بۆ روبه‌روبوونه‌وه‌ی یانه‌ی به‌رشلۆنه له یاری چوونی قۆناغی پێش کۆتایی جامی پاڵه‌وانانی ئه‌وریپا بۆتۆپی پێ که سبه‌ی چوارشه‌ممه ئه‌نجام ده‌درێت
یاریگای به‌رشلۆنه بیره‌وه‌ری خۆشی بۆ یانه‌ی ماجسته‌ر هه‌یه دوای ئه‌وه‌ی دوایین جامی پاڵه‌وانانی ئه‌وروپایان له‌م یاریگایه به‌ده‌ستهێنا دوای بردنه‌وه مێژوویه‌که‌یان به‌ئه‌نجامی 2-1 له یانه‌ی به‌رارن مونیصی ئه‌ڵمانی که گۆڵه‌کانیان له کاتێکی کوشنده‌ی یاریه‌که تۆمارکرد دوای ئه‌وه‌ی به‌گۆڵێکیش له‌دواوه بوون و ئه‌وساڵه هه‌رسێ نازنا وی خولی ناوخۆیی‌و جامی ئیگلیزیو جامی پاڵه‌وانایان به‌ده‌ستهێنا
وه هه‌ردوو یاه‌ی به‌یه‌کده‌گه‌ن بۆیه‌که‌مجار له‌م خوله له‌ساڵی 1998-1999ه‌وه کاتێک له‌هه‌ردوو یاری چوون و گه‌راه‌وه به‌رامبه‌ربووون به ئه‌جامی 3-3- ب بۆزایاریش ئه‌م روبه‌روبونه‌وه‌یه‌ش دووم روبه‌رونه‌وه‌بوو کاتێ ک پێشتر له وه‌رزی 1994-1995 له قۆناغی یه‌که‌م به‌یه‌کگه‌یشتن و یاری چون له مانجسته‌ر به ئه‌نجامی 2-2 کۆتایی هات و به‌رشلۆنه‌ش له یاریگه‌راه‌وه به ئه‌نجامی 4-0 بردیه‌وه
وه له‌روداوێکی سه‌یردا هه‌ردوو یانه هیچ یاریه‌کیان له‌م جامه ه‌دۆراندووه و هه‌ردوکیان خاوه‌ی 18گۆڵن و هه‌ردوکیان5 گۆڵیان لێ تۆمار کراوه ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یێنێ که هه‌ردوکیان له‌ئاستێکی نزیکدان جگه‌له‌وه‌ی یانه‌ی مانجسته‌ر به‌کاتێکی هونه‌ری زۆر باش‌دا ده‌روات پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ش یانه‌ی به‌رشه له هه‌ندێ یاریدا
وه راهێنه‌ری یانه‌ی مانجسته‌ر یاریه‌که‌ی سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ی به یاریه‌که‌ی سه‌رنجراکێش دانا و وتی له وه‌رزی 98-99 له هه‌ردوو یاریدا به‌رامبه‌ر بوون به ئه‌نجامی 3-3 ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌ێنێ هه‌ردوو یانه به شێوازی هێرشبردن یاریده‌که‌ن و له‌وانه‌یه دوباره ببێته‌وه
له‌لایه‌کی تره‌وه یاریه‌کی تایبه‌ت ده‌بێت بۆ دووه‌م و سێیه‌می جیهان میسی و کرستیاۆ رۆناڵدۆ
میسی وتی :له وه‌رزی 2006دا هیچم پێشکه‌شی یانه‌که‌م نه‌کرد بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م نازناوه و هه‌ر له هه‌وڵدام تا به‌ده‌ستی ده‌هێنم
رۆناڵدۆش له لێدوانێکیدا وتی : میسی یاریزانێکی به‌توانایه و جێگه‌ی خۆشحاڵیمه یاری له‌گه‌ڵدا بکه‌م و چه‌ندین سیفاتی لێکچوومان هه‌یه گرنگترینیان هه‌رڵدانه بۆ گؤڵکردن و بردنه‌وه
رۆناڵدۆ یه‌که‌می ریزبه‌ندی گۆڵکارانه به ئه‌نجامی 7گۆڵ له8یاریدا وه میسیش له به‌ر دهورکه‌وتنه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ک خاوه‌نی 6گۆڵه له 7یاریدا
وه ئه‌م جامه به دوا هه‌لی یانه‌ی به‌رشلۆنه داده‌نرێ به‌تایبه‌تی دوای گه‌رانه‌وه‌یان بۆ پله‌ی سێیه‌م له خولی ناوه‌خۆدا و گه‌رانه‌وه‌ی میسیش وره‌ی یاریزانان زۆر به‌رز ده‌کاته‌وه به‌تایبه‌تی دوای گومان له یاریکردنی هێنری به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له شی له رۆژی دووشه‌مدا...