لاپۆرتا رێکاردی وه‌ک فێرگسۆن ده‌ویست
له لێدوانێکید لاپۆرتای سه‌رۆکی یانه‌ی به‌رشلۆنه ده‌رباره‌ی یانه که‌ته‌لۆنیه‌که‌ی رێکارد راهێنه‌رێتی ده‌یویست رێکارد وه‌کو راهێنه‌ری یانه‌ی مانجسته‌ی فێرگسۆن بێت مه‌به‌ستی له‌وه ماوه‌ی ماه‌وه‌ی له یانه‌که‌یه
لاپۆرتا وتی ده‌مویست رێکارد له فێرگسۆن بچێت له کاتی مانه‌وه‌ی له یانه‌که‌دا ..فێرگسۆن له‌ساڵی 1985 تا ئێستا که ده‌کاته 23 ساڵ له یانه‌که‌دا ماوه‌ته‌وه ئه‌مه‌ش شتێکی زۆر ئاسان نیه‌و هه‌موو راهێه‌رێک ناتوانێت ئه‌م کاره بکات

رێکارد ماوه‌ی 5 ساڵه له به‌رشلۆنه‌یه به‌ڵام به‌گوێره‌ی ئه‌و ئاسته‌ی یانه‌ی به‌رشه پێشکه‌شی ده‌کات له‌وه‌ناچێت ئه‌و هه‌موو کاته‌ی پێ بچێت و له‌وانه‌یه له‌وه‌رزی داهاتوو به‌رشه جێ بهێڵێت