bبه‌رشه بۆ پێش کۆتایی(1-0)

یاری گه‌رانه‌وه‌ی خولی پاڵه‌وانانی ئه‌وروپا له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی به‌رشلۆنه و شالکه‌ی ئه‌ڵمانی کۆتایی هات به ئه‌نجامی (1-0)بۆ به‌رشه‌و کۆی هه‌ردوو یاریه‌که‌ش 2-0 بۆ به‌رشه به‌م جۆره‌ش به‌رشلۆنه ده‌رچوو بۆ قۆناغی داهاتوو و روبه‌روی یانه‌ی مانجسته‌ر ده‌بێته‌وه
گێمی یه‌که‌می یاریه‌که کۆتایی پێهات به سه‌رکه‌وتنی یانه‌ی به‌رشلۆنه به ئه‌نجامی 1-0 هه‌رچه‌نده یانه‌ی شالکه ترسناکتربوو به‌هۆی ئه‌و لێدانه به‌هێزانه‌ی ئاراسته‌ی گۆڵیان ده‌کرد به‌ڵام به‌رشلۆنه زای چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یاریه‌که‌دا بکات به تۆمارکردنی گۆڵێک له کۆتایی گێمی یه‌که‌م
گێمی دوه‌می یاریه‌که گۆرا به هێرشبردنی به‌رشلۆنه ننه‌تایبه‌تی له‌لایان بۆیانه‌وه و چه‌ندین هێرشی ترسناکیان برد بێئه‌وه‌ی گۆڵتۆمار بکه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا یانه‌ی شالکه چه‌ند هێرشێکی که‌میان ده‌برد به‌مشێوه‌یه 10 خوله‌کی سه‌ره‌تای گێمی دووه‌م کۆتایی هات
دواتر یاریه‌که زۆر خێرابوو هێرشێک له‌ولاو هێرشێک له‌ملا ئه‌مه بوه هۆی توندوتیژی له‌یاریه‌که‌و یه‌که‌م کاره‌سات توشی به‌رشه هات به وه‌رگرتنی پۆیۆل کارتێکی زه‌رد و به‌مه‌ش لا یاری چونی به‌رشه به‌ه‌رامبه‌ر مانجسته‌ر یارری ناکات
ئه‌ستێره‌ی یاریه‌که که‌چه‌ندین هێرشی برده سه‌ر گۆڵی شالکه دانیشت و یاریزان گیۆڤانی هاته جێگای ئه‌مه‌ش بوه هۆی ناره‌زاییه‌کی زۆری هانده‌ران و هه‌ڵکردنی ئاڵای سپی بۆ راهێنه‌ر له‌چاره‌کی کۆتایی شالکه ده‌ستی به‌هێرشبردن کرده‌وه به‌ڵام زۆری نه‌کێشا
گۆرانکاری ده‌وم کرا به هاتنه‌ناوه‌وه‌ی مارکێز بۆ ناوه‌راست و دانیشتنی خاوه‌ن گۆڵ تۆرێ شالکه له خوله‌که‌کانی کۆتایی له‌هێرشبردن نه‌وه‌ستا به‌ڵام بێسوود بوو تا گۆ رانکاری سێیه‌م بۆ به‌رشه کرا به دانیشتنی هێنری و هاتنه ناوه‌وه‌ی گۆدیۆنسن و یاریه‌که به‌م شێوه‌یه کۆتایی پێ هات و به‌رشه له قۆناغی داهاتوو روبه‌روی مانجسته‌ر یۆنایتدی ئینگلیزی ده‌بێته‌وه