رۆبه‌رت:رۆناڵدینۆ په‌یوه‌سته به بۆنده‌که‌ی

له‌وکاته ئه‌و هه‌واڵانه زۆر بڵاو ده‌بنه‌وه ده‌رباره‌ی ده‌رچونی رۆناڵدینۆ له‌وه‌رزی داهاتوو بۆ یانه‌ی ئینته‌ر یا میلان و ده‌ستبه‌رداربوونی یانه‌که‌ی لێی
براو به‌رێوبه‌ری کاره‌کانی رۆناڵدینۆ هانده‌رانی دڵنیاکرده‌وه
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی رۆژنامه‌وانان بۆ زانینی دوارؤژی رۆناڵدینۆ له‌گه‌ڵ یانه‌که‌ی به‌رێوبه‌ری کاره‌کانی رۆناڵدینۆ دوپاتیکرده‌وه که ده‌رچونی رۆناڵدینۆ له وه‌رزی داهاتوو مسۆگه‌ر نیه
که وتی(کاره‌که‌م ئه‌وه‌یه که له‌گه‌ڵ تۆپی پێدا بمێنمه‌وه و ئه‌مه‌ش زۆر جار له‌کاتی سه‌فه‌رکردندا ده‌بێت و قسه‌کردن له‌سه‌ر شتی خۆیی کاتێک پێویست ده‌بێت قسه‌ی تێدا بکرێت، رۆناڵدینۆ بۆندێکی هه‌یه له‌گه‌ڵ یانه‌که‌ی تا ساڵی 2010 منیش به‌دوای هیچدا ناگه‌رێم)

ده‌نگو باسه‌کان زۆربوون به‌وه‌ی که برای رۆنی له‌گه‌ڵ یانه‌ی مانجسته‌ر سیتی کۆبۆته‌وه و پاشان له‌خوانێکدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسێکی میلان‌دا کۆبۆته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رنه‌که‌وت له ده‌ستکه‌وتنه‌وه‌ی ئاسته ناسراوه‌که‌ی و رۆناڵدینۆ به‌هۆی پێکانه‌وه له ماگی 3دا ناڵاندی و ئێستاش پێکانی توشبۆته‌وه‌و وه‌رزه‌که بۆ ئه‌و کۆتایی پێهاتوه.له‌باره‌ی ئه‌م قسانه‌وه وتی (رۆنی به کاتێکی نزمبونه‌وه‌ی ئاستیدا ده‌روات و 5هه‌فته مه‌شقی تایبه‌تی هه‌بوو بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشه‌یه و زۆرترین شت که رۆنی پێی بناڵێنێ ئه‌وه‌یه که‌ناتوانێت هاوکاری هاورێکانی بکات له‌م کاته زه‌حمه‌ته‌دا)