رێکارد دوای دۆرانه‌که داوای لێبوردن له هانده‌ران ده‌کات
فرانک رێکارد داوای لێبورندی له هانده‌رانی به‌رشه کرد دوای ئه‌و دۆرانه سه‌یره‌ی به‌رامبه‌ر بیتیس توشی یانه‌که‌ی هات له شه‌وی شه‌ممه ی خولی ئیسپانی به ئه‌نجامی 3-2
رێکارد وتی :توشی سه‌رسورمان بووم دوای ئه‌نجامه‌که چونکه هیچ هۆیه‌ک نه‌بوو بۆ دۆرانی به‌رشلۆنه،به‌تایبه‌تی دوای پێشکه‌وتن له سه‌ره‌تای یاریه‌که به دوو گۆڵ
رێکار دوای یاریه‌که بۆ رۆژنامه‌نوسان دواو و وتی :زۆر ئه‌سته‌مه باوربکرێت به‌و هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌ی له یاریه‌که‌دا رویدا، یاریه‌که‌مان دۆراند که له‌سه‌ره‌تادا زۆر ئاسان دیاربوو هه‌لی بردنه‌وه‌مان به‌شێوه‌یه‌ک له‌ده‌ستدا که به وشه ده‌رنابردرێت بۆیه داوای لێبوردن له هانده‌ران ده‌که‌م
وه هه‌روه‌ها وتی :یاریه‌که‌مان به‌هؤی زۆر بروابوونی یاریزانان به‌خۆیان نه‌دۆراند هوابزانم زۆربه‌ی ئه‌و یاریزاناننه‌مان هه‌ڵبژارد که خاه‌ونی رابردوێکی زۆرن و خیبره‌ی ته‌واویان هه‌یه وه چاکیش زه‌حمه‌تی یاریه‌کانی ده‌ره‌وه ده‌زانن و ده‌زانن کۆنترۆڵکردنی یاری چه‌ند گرنگه کاتێک پێشده‌که‌ویت
وه وتیشی :من ناڵێم یانه‌که‌م به‌شێوه‌یه‌کی ساردوسر یاریکرد ..ئه‌وه‌ی رویدا سه‌یر بوو .به‌ڵام ده‌بوایه له‌سه‌ره‌تاوه تا کۆتایی ئاستمان بپارێزین
وه رونی کرده‌وه که هه‌میشه چاوه‌روانی شتی شاراوه‌م له بیتیس و له کاتی پشوی نیوه‌ی یه‌که‌مدا بۆیاریزانه‌کانیشم رونکرده‌وه که بیتیس به گه‌رمی دێنه‌وه ناو یاری و هێرشبردنمان هه‌ر به‌هێز بێت و له نیوه‌ی یاریگای ئه‌وان یاری بکه‌ین