هۆکاکه‌رانی دۆران

زۆربه‌ی هانده‌ران به‌رشه تا راده‌یه‌کی زۆر دڵته‌نگن به‌و دۆرانه سه‌یره‌ی توشیان هات به‌رامبه‌ر بیتیس له جه‌وله‌ی 30 خولی ئیسپانی به‌رامبه‌ر بیتیس
دوای ئه‌وه‌ی به‌رشه له‌سه‌ره‌تای یاریه‌که‌وه دوو گۆڵی تۆمارکردو راده‌ی کۆنترۆڵی تۆپی 71% ده‌بوایه به‌لایانی که‌مه‌وه گێمی دوه‌م به نیوه‌ی ئاستی گێمی یه‌که‌م ته‌واو بکات و 25%تا40% تۆپ کۆنترۆڵ بکات ئه‌و کاته ده‌یتوانی گۆڵێکی تر تۆمار بکات یا به‌خراپتری پێشبینی پارێزگاری له‌دوگۆڵه‌که‌ی بکات

ئه‌وه‌ی له گێمی دوه‌مدا رویدا زۆر به ئازاره و یانه ئه‌نده‌لوسیه‌که توانی سێ گۆڵی خێرا تۆمار بکات ولێدانێکی سزاش له‌ده‌ستدات ئه‌وه‌ی یاریه‌که‌ی بینیبێت بیر‌و رای جیاواجی هه‌یه به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌کان بدۆزینه‌وه ده‌گه‌ینه وه‌ڵامێک
هێڵی ناوه‌راستی به‌رشه له گێمی یه‌که‌می یاریه‌که سه‌رکردایه‌تی به‌رشه‌ی کرد و بوه هۆی تۆمارکردنی دوو گۆڵه‌که وه ئه‌گه‌ر هه‌ل له‌ده‌ستدان نه‌بوایه ئه‌نجامه‌که دوهێند یا زیاتر ده‌بوو
له گێمی دهوه‌م هه‌مان هێڵی ناوه‌راست به سه‌رکردایه‌تی چاڤی و ئینێستا زۆر له هێز و تواناکانیا له‌ده‌ستدا به‌هۆی زۆر یاریکردن و هیلاکی که بوه هۆی ئه‌وه‌ی هێڵی ناوه‌راستی به‌رشه ببێته ئاسانتری شوێن بۆ یاریزانانی بیتیس و ده‌ستیان کرد به په‌ستان کردن له‌سه‌ر هێڵی به‌رگری به‌رشه و له چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌کی به‌رگری به‌رشه‌شدا گۆڵه‌کان دروست بوون به‌ڵام هۆکاره گه‌وره‌که هێڵی ناوه‌راسته
رێکاردیش ته‌ننها برێکی که‌م له هۆکاره‌که ده‌یگرێته‌وه راهێنه‌ر چی بکات ئه‌گه‌ر یاریزانه‌کانی توانای یاریکردنیان نه‌مابێت