ئینێستا:ئێستا کاتی پێشکه‌شکردنی هێزه که مانه

له‌لێدوانێکیدا ئینێستا رایگه‌یاند که ئه‌و باره‌ی به‌سه‌ر یانه‌که‌دا دێت ماوه‌یه‌کی دیاریکراوه و تێده‌په‌رێت ، وه‌دڵته‌نگی خۆشی راگه‌یاند به‌رامبه‌ر ده‌رجونییان له‌جامی ئیسپانیا وه راشی گه‌یاند یانه‌که‌یان به‌رپه‌رچێکی به‌هێز ده‌داته‌وه به‌هۆت ئه‌و دۆرانه‌ی توشیان هات و دڵته‌نگی هانده‌ران ناهێڵێت

وه وتیشی پێویسته له‌سه‌رمان هێزی خۆمان نیشان بده‌ین و هه‌ستین به‌و ئاسته‌ی لێمان داواکراوه و بیسه‌لمێنین به‌رشلۆنه له‌توانایدایه کێبرکێبکات له‌سه‌ر خولی پاڵه‌وانان و خولی ئیسپانی