ئه‌مجاره‌ش هه‌ر پاشا (به‌رشه 1 : 1 ڤاڵانسیا)
یاری به‌رشلۆنه‌و ڤاڵانسیا کۆتایی پێهات به به‌رامبه‌ر بون به ئه‌نجامی 1-1 گۆڵی ڤاڵانسیا یاریزان ڤیا له خه‌له‌کی 70 دا تۆماری کرد تا رزگارکه‌رچاڤی له خوله‌کی 93 دا گۆڵی به‌رامبه‌ری بۆ به‌رشه تۆمار کرد
له‌سه‌ره‌تای گێمی یه‌که‌مه‌وه به‌رشۆه به هێرشبردن ده‌ستی به یاریکردن کرد و چه‌ندین هێرشی ترسناکی برهده سه‌ر گۆڵی ڤاڵاسیا گرنگترینیان هێرشه‌کانی میسی بوو له خوله‌که‌کانی 49 و 58 به‌ڵام له‌به‌ر لێهاتویی گۆڵچی گۆڵ تۆمارنه‌کرا
ئه‌مجاره‌شیان ئیتۆ لێدانێکی زۆر به‌هێزی ئاراسته‌ی گۆڵ کرهد به‌ڵام دوباره گۆڵچی ئه‌ڵمانی هێڵدبران توانی به‌رپه‌رچی بداته‌وه
به‌رشلۆنه به‌ته‌واوی کۆنترۆڵی یاریگای کردبوو به‌ڵام بێ‌سود بوو تا له‌هێرشێکی پێچه‌وانه‌دا ڤیا گۆڵی ڤاڵانسیای تۆمار کرد ، دوای ئه‌م گۆڵه سیناریۆی یاریه‌که دوباره بوه‌وه کۆنترۆڵی به‌رشه و بێ سودی ،هێڵدبران به‌ته‌واوی گۆڵی داخستبوو به‌راستی ئاستێکی باشی نیشان دا
پێش کۆتایی یاریه‌که له خوله‌کی 3 ی کاتی زیاد کراودا ئیتۆ دوای یاری پێکردنی چه‌ند یاریزانێک له‌گه‌ڵ گۆڵمایه‌وه و تۆپێکی ئاراسته‌ی گۆڵ کرد به‌ڵام دوباره گۆڵچی تا گه‌رایه‌وه ژێر قاچی چاڤی گۆڵه‌که‌ی به‌رشه تۆمار بکات و به‌رشه رزگار بکات