به‌رشه گۆڵبارانی کرد و ریال دۆرا جیاوازی ته‌نها 2خاڵ

له چوارچێوه‌ی یاریه‌کانی خولی ئیسپانیا به‌رشلۆنه گۆڵبارانی لیڤانتی کرد و به 5-1 لێ ی برده‌وه و جیاوازی خاڵه‌کانی له‌گه‌ێ ریال مه‌دری که‌م کرده‌وه بۆ 2خاڵ دوای ئه‌وه‌ی ریال له خیتافی دۆرا 1-0
به‌رشلۆنه یاریه‌که‌ی به شێوه‌یه‌کی باش پێشکه‌ش کرد و له خوله‌کی 14 گۆڵی یه‌که‌می له‌لایا چاڤی ه‌وه تۆمار کرد. به‌رشلۆنه له هێهرشه‌کانی نه‌وه‌ستا به‌ڵام بێ سود بوو ،لیڤاییش دژه هێرشی ترسناکی ده‌هێنایه سه‌ر گۆڵی به‌رشلۆنه تا زامبرۆتا دیاریه‌کی پێشکه‌ش کردن به ده‌ست لێدانی تۆپ له‌ناو هێڵی سزا و به‌م جۆره ناوبژیوان لێدانێکی سزایله خوله‌کی 41 بۆ لیڤانتی ژمارد و له رێگه‌ی یاریزان مسته‌فا ریگا به‌ته‌واوی جێبه‌جێ کراو گۆڵی به‌رام به‌ری تۆمار کرد
دوای ئه‌وه یاریزانانی به‌رشه ده‌ستیان به هێرشبردن کرده‌وه و نه‌یانهێشت دڵخۆشی لیڤاتی زۆر بخایه‌نێ دوای سێ خوله‌ک له یاریه‌کی زۆر جیانی میسی و چاڤی میسی گۆڵی پێشکه‌وتنی بۆ به‌رشه تۆمارکرد و گطێنی یه‌که‌م به‌م ئه‌نجامه کۆتایی هات
له گێمی دوه‌م لیڤانتی ئاستی گێمی یه‌که‌می نه‌ماو به‌رشه‌ش زۆر به به‌هێزی هاته‌وه یاریگاو ساموێل ئیتۆ توانی سێ گؤڵ بۆ یانه‌که‌ی تۆمار بکات
له خوله‌که‌کانی 56 و 66 و 87 و یاریه‌که به‌م ئه‌نجامه کۆتایی پێ هات