به‌رشه2-1سه‌ره‌قۆسته

له جه‌ولهی 24ی خولی ئیسپانیا هه‌دو یانه‌ی هه‌ردو یانه‌ی به‌رشلۆنه و سه‌رقۆسته به‌یه‌ک گه‌یشتن له‌سه‌ر یاریگای رۆماریدا ی تایبه‌ی به یانه‌ی سه‌ره‌قۆسته
به‌رشلۆنه یاره‌که‌ی ده‌ستپێکرد به‌بێ ئیتۆ و تۆرێ و رۆناڵدینۆو ئینێستا
پێکهاته‌که به‌م شێوه‌یه بوو ڤاڵدێس میلیتۆ مارکیز پۆیۆل ئه‌بیداڵ دیکۆ چاڤی ئیدمیلسۆن هێنری دۆس سانتۆس میسی
ئه م یاریزانانه ئاستێکی زۆر باشیان له‌گێمی یه‌که‌م پیشاندا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌ره‌قۆسته هێرشه‌کانی ترسناکتر بوو به‌ڵام به‌رشلۆنه کۆنترۆڵی یاره‌که‌ی کردبوو به‌م هۆیه‌ش له‌ئه‌نجامی پاسێکی جوان له‌لایان دیکۆ بۆ هێنری هێنری توانی گۆڵی یه‌که‌م تۆمار بکات
له خوله‌کی 40 اوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ یانه‌ی سه‌ره‌قۆسته ژمارد به‌ڵام میلیتۆ تۆپه‌که‌ی هه‌ڵدایه ده‌ره‌وه گۆڵی ڤاڵدێس به پاکی مایه‌وه له گێمی یه‌که‌م
له‌گێمی دووه‌مدا سه‌ره‌قۆسته به‌شێوه‌یه‌کی زۆرتر هێرشی ده‌برد به‌ڵام ڤاڵدێس به‌رپه‌رچی ده‌دانه‌وه به‌ڵام ئه‌مه زۆری نه‌خایاند تا له‌هه‌ڵه‌یه‌کی به‌رگریدا ۆلیگێرا توانی لێدانێکی به‌هێز ئاراسته‌ی گۆڵ بکات و گؤڵی به‌رامبه‌ر تۆمار بکات
رێکارد ناچار بوو رۆاڵدینۆ یاری پێ بکات و له‌جێگه‌ی دۆس سانتۆسی دابه‌زاند وئه‌م گۆرانکاره ئاستی یاره‌که‌ی به‌رز کرده‌وه به‌ڵام هیچ گۆڵ نه‌هه‌ژا تا ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ یانه‌ی به‌رشلۆنه ژمارد و رۆناڵدینۆ توانی گۆڵیبردنه‌وه تۆمار بکات
سه‌ره‌قۆسته هه‌وڵی زۆری دا بۆ یه‌کسان کردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌که به‌ڵام بێ سوود بوو تا کۆتایی و به‌م شێوه‌یه به‌رشلۆنه جیاوازیه‌که‌ی که‌مکرده‌وه بۆ 5خاڵ