
له دوای ئه‌و پێکانه‌ی گۆڵپارێزی دوه‌می به‌رشه‌لۆنه گۆرکوێرا تووشی هات و وه‌ڕاگه‌یه‌ندرا که‌وا بۆ ماوه‌ی 6 مانگ له یاریگاکان داده‌بڕێت یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له‌هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌یه‌ک بۆ ئه‌و کێشه‌ی که‌یانه‌که به‌و هۆیه‌وه تووشی هاتوه چونکه ڤالدێس له توانایدا نیه له گشت پاڵه‌وانیه‌کاندا به‌ژدار بێت
وه‌ک خولی ئیسپانی و جامی ئیسپانی و جامی یانه پاڵه‌وانه‌کان ، وه ڕۆژنامه‌کان ڕایانگه‌یاند که‌وا سبه‌ینێ له یاری جامی ئیسپانیدا به‌هۆی پێکانی گۆرکوێرا وه گۆڵچی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه بی یاری ده‌کات ، وه له ئێستادا به‌ڕێز بیجرستان به‌ڕێوبه‌ری کاروباری یاریزانان له به‌رشه‌لۆنه به‌دواداچون ده‌کات بۆ چه‌ند گۆڵپارێزێک که‌وا یه‌کێکیان له کڕینه‌کانی زستانه‌دا بێنێته یانه‌که‌ی له‌وانه ئۆستاری و کاسپه‌ر شمایکڵ کوڕی گۆڵچی به‌ناوبانگ پیته‌ر شمایکڵ که‌ئه‌وه‌ی دوه‌میان چانسی هاتنه ئه‌و یانه‌ی زیاتره به‌هۆی لاوێتی و لێهاتویه‌وه که‌وا له‌داهاتوودا بتوانێت جیغه‌ی ڤاڵدێس بگرێته‌وه ، شاینی ووتنه شمایکڵی کوڕ ته‌مه‌نی 21 ساڵه‌و له یانه‌ی کاردیف سیتی ئینگلیزی یاری ده‌کات .